نوچەنێت
لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە دهۆک عیزەت تۆفیق، سەرۆکى دەستەى نەزاهەى عێراق گیانى لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
شەوى رابردوو کاتژمێر ٩:٣٠ لە نزیک ترافیکى ژوورى بازرگانی لە شەقامی مالتای سەنتەرى شارى دهۆک، بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ، کە حەوت ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکداکێشاوە، عیزەت تۆفیق، سەرۆکى دەستەى دەستپاکی عێراق گیانى لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختى برینداربووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو رووداوە بەهۆى خێرایی ئۆتۆمبێلێکی جێب بووە کە شوفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆى بە شەش ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە.