نوچەنێت-ئاژانسەکان
بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، ئەم یەکێتییە لە پلانیدایە پاکێجێکی یارمەتی پێشکەش بە ئاوارە سوریەکان بکات.
فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی مارس رایگەیاند: بڕی 2.1 ملیار یۆرۆ، یارمەتی ئاوارە سوریەکان دەکەن و لەم رێژەیەش 1.5 ملیار یۆرۆ رادەستی تورکیا دەکەن.
جێی ئاماژەیە لە نێو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تورکیا زۆرترین رێژەی ئاوارە سوریەکانی لە خۆ گرتووە.