نوچەنێت: ئاژانسەکان
گەورە مەرجەعی شیعەکان له عێراق لە گەڵ سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەتەوە و داوای پاراستنی سەروەری وڵاتانی ناوچەکە و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی یەکتری کردووە.
بە گوێرەی بەیاننامەیهكی نووسینگەکەی، عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکان له عێراق لە گەڵ، حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکدا رایگەیاندووە “دوای شەڕی تیرۆریستان ئێستا گەورەترین کێشە، کە رووبەڕی عێراق بووەتەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە و کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لهلایهن دەوڵەت و هێزە ئەمنیەکانەوه.
سیستانی داواشی کردووە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەری و دەستوەرنەدان لە کاروباری یەکتری پەرەی پێبدرێت.
سیستانی بە پێویستی زانیوە، کە سیاسەتی ناوچەکە بەهۆی هەستیارییەوە بەشێوەیەکی هاوسەنگ و میانڕەوی بونیاد بندرێتەوە.