دوایین ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد

0

نوچە-ئاژانسەکان

هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئۆپەراسیۆنی کۆتاییان بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک سنوورەکانی عێراق دەستپێکرد.

ئەم ئۆپەرایسۆنە کە بە ئۆپەراسیۆنی کۆتایی ناوی دەرکردووە،لە شەوی ڕابردووەوە لە گوندی باغۆز هەڵکەوتوو لە نزیک سنورەکانی عێراق دەستی پێکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان،ئەم ئۆپەراسیۆنە کە بە هۆی چۆڵکردنی ناوچەکە لە لایەن خەڵکی مەدەنییەوە،دوا خرابوو،لە کاتژمێر ١٨:٠٠ ەوە دەستی پێکردووە.

هاوکات هێزەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان بۆ سەر جبەخانەکانی داعش لە ناوچەکە دەستپێکردووە.

پێشتر بە هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی ناوچەکە، شوێنی ئۆپەرایسۆنەکانیان جێهیشتووە.

باغۆز دوایین ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی داعش لە سوریا هەژمار دەکرێت. چاوەرێ دەکرێ لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە،تێکشکانی یەکجاری داعش لە سوریا رابگەیێندرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com