نوچە-دێبکا فایل
پێگەی ئیسرائیلی دێبکا فایل، ئاشكرای دەکات کە ئەمریکا لە رێگەی ئیسرائیل و ئوردن هێزێکی نوێ ڕەوانەی عێراق دەکات.
دێبکا فایل نوسیویەتی، ئەم هێزە نوێیەی ئەمریکا لە نزیک سنورە هاوبەشەکانی عێراق و سوریا جێگیر دەبن.
ئامانج لە ناردنی ئەم هێزە، بەرەنگاربوونەوە و چاودێریکردنی هێزەکانی ئێرانییە و بە گوێرەی زانیارییەکانی دێبکا فایل، هێزەکانی ئەمریکا کە لە کەنداو و باکوری ئەوروپا جێگیرین لە ئامادەباشی تەواودان هەتا لە ئەگەری پێویست ڕەوانەی عێراق بکرێن.
بە گوێرەی دێبکا فایل، کەتیبەکانی حزبوڵڵا و ئەهلی حەق کە سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبین، ئامانجی سەرەکی ئەم هێزە نوێیەی ئەمریکایە.
پێدەچێ ناردنی ئەم هێزە نوێیەی ئەمریکا، بە ئاراستەی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بێت کە لە ماوەی ڕابردوودا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە عێراق دەمێننەوە هەتا چاودێری جموجوڵە سەربازیەکانی ئێران و هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بکەن.