لاڤرۆف سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچە-میللیەت

سێرگی لاڤرۆف، وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا، وێڕای شاندێکی باڵای سیاسی و ئەمنی سەردانی ئەنقەرە دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی میللیەت، لاڤرۆف بڕیارە سبەی،١٢ی مارس وێڕای شاندی یاوەری سەردانی تورکیا بکات.

لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بڕیارە سەرەتا لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبێتەوە. دواتر سەردانی ئەنتاڵیا دەکات و بەشداری لە حەوتەمین کۆبوونەوەی پلانڕێژی ستراتیژی هاوبەش لە نێوان روسیا و تورکیا دەکات.

گفتوگۆ لەبارەی هاوکاری هەواڵگری و سەربازی هەردوو وڵات سەبارەت بە ئیدلیب، تەوەرێکی دیکەی باس و راوێژی نێوان لاڤرۆف و چاوش ئۆغڵو دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com