وەزیری دەرەوەی عیراق، پەیامێک دەداتە جەواد زەریف

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق، باس لە ویستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران دەکات و هاوکات جەخت لە سەر رەتکردنەوەی سیاسەتی دەستوەردان لە کاروباری یەکتر دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە لە میانی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی لە گەڵ جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە چەند پرسێکی پەیوەندیدار گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، گفتوگۆکانی حەکیم و زەریف، ئامانجی ئامادەکارییە بۆ سەردانەکەی حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com