پەرلەمان بۆ پێنج پڕۆژە کۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت

سبەی پەرلەمانی عیراق خوێندنەوە بۆ پێنج پڕۆژە یاسا دەکات و پڕۆژەیەکیان پەیوەندی بە هەمواری یاسای رەگەزنامەوە هەیە.

سبەی دووشەممە ١١-٢-٢٠١٩، پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پێنج پڕۆژە یاسا کۆدەبێتەوە، وەک چاوەڕوان دەکرا دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی وەزاری لە بەرنامەی کاری پەرلەماندا نییە.

بەپیی راگەێندراوی پەرلەمان، لەکۆبوونەوەی سبەینێدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە دەکرێت:

خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای دەستکەوتنی نایاسایی. 
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی دەستەی دەستپاکی.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یاسای پێبژاردن. 
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای چارەسەرکردنی سەرپێچی نیشتەجێ بوون.
خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای رەگەزنامە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com