نوچە-هەواڵدەریی ئەڵمانیا
دوابەدوای هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کاروچالاکی ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی ئەڵمانیا، بەرلین لەبارەی گەشتی هاووڵاتیانی خۆی بۆ تورکیا هۆشداری دەدات.
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دوای ئەوەی کە تورکیا مۆڵەتی کاروچالاکی ژمارەیەک رۆژنامەنوسی ئەم وڵاتەی هەڵوەشاندنەوە، لە بارەی سەردانی هاووڵاتیانی خۆی بۆ ئەم وڵاتە هۆشداری دا.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، وێڕای رەخنەی توندی لەم بڕیارەی تورکیا دەڵێت، بە دوور نییە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا لە میانی گەشت و سەردانیان بۆ تورکیا روو بەرووی گرفتی ئەمنی ببنەوە.
تورکیا تاکو ئێستا بەرامبەر بەم لێدوانەی هایکۆ ماس، هەڵوێستی فەرمی وەرنەگرتووە.