نوچە-ئەوروپا ئۆنلاین
ئەنجومەنی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، کۆنفڕانسیکی نێودەوڵەتی بە بەشداری یەکێتی ئەوروپا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە برۆکسل رێکدەخرێت.
بە گوێرەی راگەیێندراوی ئەنجومەنی ئەوروپا، ئەم کۆنفڕانسە لە ژێر ناوی پشتیوانی لە داهاتووی سوریا و ناوچەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ٨٥ وڵات و ژمارەیەک رێکخراوی نێودەوڵەتی رێکدەخرێت. رۆژانی ١٢ بۆ ١٤ مارس لە برۆکسل بەردەوام دەبێت.
سەرۆکایەتی کۆنفڕانسەکە لە ئەستۆی یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانە.
لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی ئەوروپادا هاتووە، ئامانج لەم کۆنفڕانسە، تاوتوێکردنی رێکارەکانی دەربازبوون لە قەیرانی سوریا و باشترکردنی دۆخی کۆمەڵایەتی، ئابوری و سیاسی ئەم وڵاتەیە.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدار لەم کۆنفڕانسە، بڕیارە رۆژی کۆتایی کۆنفڕانسەکە، بە جیا کۆببنەوە.