مۆسکۆ رێگرە لە هێرش بۆ سەر رۆژئاوا

0

نوچە-میدڵ ئێست

پێگەی میدڵ ئێست، لە بابەتێکدا ئاماژەی بە هەڕەشەکانی تروکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە ونووسیویەتی، ئەوەی تاکو ئێستا رێگر بووە لە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا، تەنها ئامادەبوونی سەربازی ڕوسیایە لە نزیک مەنبەج.

بە گوێرەی میدڵ ئێست ،تورکیا لە مێژە ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی یەپەگە دەکات، بە تایبەت کە ساڵی ڕابردووش پەلاماری عەفرینی دا، بەڵام تاکو ئێستا نەیتوانیوە هەڕەشەکانی خۆی بە کردەیی بکات.

زۆربەی چاودێرانی سیاسی پێیانوایە، کە ئامادەبوونی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەم ناوچانە بەربەستێک بوونە لە بەردەم تورکیا، تاکو نەتوانێ هەڕەشەکانی خۆی کردەیی بکاتەوە.

بەەڵام میدڵ ئێست لەم بابەتەدا جەخت دەکاتە سەر رۆڵی مۆسکۆ و دەنوسێت، هۆکاری هێرشنەکردنە سەر رۆژهەڵاتی فورات، ئامادەبوونی سەربازی ڕوسیایە.

بە گوێرەی شیکاریەکەی میدڵ ئێست، روسیا لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیسی خۆی لە نزیک مەنبەج جێگر کردووە و هاوکات هانی کوردەکان دەدات، کە لە گەڵ رژێمی ئەسەد دانوستان بکەن.

 پێگەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو، تا ئەو کاتەی تورکیا  ومۆسکۆ لەبارەی مەنبەجەوە نەگەنە رێککەوتن، ئەنقەرە دەبێ پشوودرێژ بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com