بۆڵدان: گرەنتی سیاستی دیموکراتی دەکەین

0

نوچە-رۆژنامەی دیوار

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە میانی گوتارێکدا لە ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردن تەنها باس لە یەک شت دەکات، ئەویش هەدەپەیە و قسەیەکی دیکەی بۆ گوتن پێ نییە.

بە گوتەی پەروین بۆڵدان، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، ئەردۆغان کە زار و چاوی دەکاتەوە، تەنها هەدەپە دەبینێ و بێچگە لە تۆمەتبارکردنی ئەم پارتە، هیچ شتێک بە سەر زاریدا نایە.

بۆڵدان دەڵێت، هەدەپە دەتوانێ کایەکانی ئەوان تێکبدات. ئێمەش بۆ تێکدانی کایەی سیاسی ئەوان لە سەر پێین.

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە هەروەها گوتی، ئەردٶغان و هاوبیرەکانی لە هەموو جێگایەک ئێمە وەک گروپێکی تیرۆریستی وەسف دەکەن. بەم کردەوانە ناتوانن دەنگی شەش ملیۆن کەس لە هەدەپە جیا بکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com