نوچەنێت-رۆیتەرز
بەگوتەی ئەندامێکی دامەزرێنەری ئەنجومەنی دامەزرێنەری فیدراڵیزمی باکوری سوریا، کوردەکان لە دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی سوریا هیچ دەستکەوتێکیان نەبووە.
فەوزا یوسف، ئەندامی ئەنجومەنی دامەزرێ نەری فیدڕالیزمی سوریا، لە میانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت: کورد لە سوریا تاکو ئێستا دوو خولی دانوستانی لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجامداوە، ئەوان خوازیاری کیانی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوان.
بەگوتەی فەوزا یوسف، ئەوان هیچ دژایەتیەکیان لەگەڵ جێگیربوونی هێزەکانی حکومەتی ناوەندی سوریا لە نزیک سنوورەکانی تورکیا نییە. هاوکات پێیانوایە، کە تێکەڵبوونی هیزەکانیان بە هێزەکانی ئەسەد، هیچ کێشەیەک بۆ ئەوان دروست ناکات.
فەوزا یوسف ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تاکو ئێستا گفتوگۆکانیان لەگەڵ ناوەند هیچ دەستکەوتێکی بەدواوە نەبووە، لەم رووەوە زۆر گەشبین نین.