داعش چالاکیەکانی دەستپێدەکاتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

چاودێرانی سیاسی لە بارە دەستپێکردنەوەی چالاکیەکانی داعش لە سوریا، بە تایبەت لە کەمپی ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە، هۆشداری دەدەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەم بارەوە نووسیویەتی: بێجگە لەو تیرۆریستانەی، کە لە کەمپی ئاوارەکان خۆیان حەشار داوە و خۆیان خزاندۆتە شوێنی ئاوارەکانی شەڕی ناوخۆی سوریا، نەبوونی ئیمکانات و دیاردەی هەژاری وای کردووە، کە زۆریەک لە گەنجەکانی نیشتەجێی ناو کەمپەکان ڕوو بکەنە ئەم رێکخراوە توندڕەوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، تاکوو ئێستاش بیری داعشی لە نێو بەشێک لە ئاوارەکان ریشەکێش نەبووە. یەکێک لە خراپترین حاڵەتەکان، هێرشی ژنانی توندڕەو بۆ سەر ژنانی ئاوارەی ناو کەمپەکانە. ئەم ژنە توندڕەوانە، سەر بەو خێزانان، کە کەسوکارەکانیان لە شەڕی ناخۆی سوریا بوونەتە قوربانی و لە ئێستادا هەڵگری بیری توندڕەوانەن و خەڵکانی دیکە بە بێ ئیمان و کافر لە قەڵەم دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com