گەمارۆکانی سەر ئێران درێژدەکرێتەوە

0

نوچەنێت-ئاسۆشیتێدپرێس

وڵاتانی ئەوروپی گەمارۆکانی سەر ئێرانیان درێژکردەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس، یەکێتی ئەوروپا لە بارەی درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران، بڕیاری کۆتایی خۆی داوە.

ئەم گەمارۆیانە، کە لە پەیوەندی لە گەڵ پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ بە سەر ئێراندا سەپێندراوە، لە لایەن وڵاتانی ئەوروپی درێژ کرایەوە.

سزاکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئێرانی کردۆتە ئامانج، پێنەدانی ویزا بۆ بەرپرسانی سەربازی و دادوەری ئێران. هەروەها قەدەغەکردنی فرۆشتنی جیهازی هەواڵگری بەشێک لەم سزایانەن.

بە گوتەی دیپلۆماتکارانی ئەوروپی، درێژکردنەوەی فەرمی سزاکانی سەر ئێران، لە کۆبوونەوەی داهاتووی وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا بە فەرمی رادەگەیێندرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com