نوچەنێت-السومریە نیوز
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی الوطنیە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٧ی مارس، لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی داوای لە بەغدا کرد، بە ئاراستەی کەم کردنەوەی گرژیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن هەنگاو بنێت.
عەلاوی لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ وەزیری دەرەوەی پێشووی میسر و ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە بارەی ناکۆکیەکانی نێوان تاران و ئەمریکا، هۆشداری داوە و داوای لە حکومەتی عێراقیش کرد، لەم بارەوە هەڵوێستی جیدی وەربگرێت و رۆڵی کارا بۆ کەم کردنەوەی ئەم ناکۆکیانە بگێڕێت.
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق جەختیشی کردۆتەوە، کە عێراق چیدی نایهەوێ چەقی ململانێ و ناکۆکیەکانی نێوان لایەنە دەرەکیەکان بێت.
عەلاوی داواشی کردووە، کە دەوڵەتی عێراق تاوتوێی بەرەی سێهەمی داعش و تیرۆریزم بکات.