نوچەنێت-رۆیتەرز
بەریتانیا هێزێکی نوێ ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات.
بە گوێرەی میداکانی بەریتانیا، ئەم وڵاتە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ ناردنی ئەم هێزە دەکات و بە گوێرەی زانیاریەکان، زیاتر لە ٨٠٠ سەرباز ڕەوانەی ئەم وڵاتە دەکرێن.
ئەم هێزانەی بۆ خولێکی شەش مانگە لە ئەفغانستان جێگیر دەکرێن.
پێشتر چەند ڕاپۆرتێک لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بڵاو بۆتەوە، بەڵام تاکوو ئیستا لە لایەن پێنتاگۆن یان کۆشكی سپییەوە رەت یان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
ئیندیپێندێنت ئەم دواییانە ڕایگەیاندبوو، کە لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، پێدەچێ کە بەریتانیا هێزی نوێ ڕەوانەی ئەم وڵاتە بکات.