نوچەنێت-ئەنادۆڵ
وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا دەڵێت، بە هاوکاری وهاوبەشی لە گەڵ ئێران، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پەکەکە ئەنجام دەدەن.
سلێمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا دەشڵێت: لە ئێستادا تاوتویێ ئەم پرسە دەکەین و هەوڵ دەدەین لە گەڵ ئێران ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بۆ سەر پەکەکە بەڕێوەببەین.
تاکوو ئێستا هیچ بەرپرسێکی ئێرانی بە فەرمی ئەم لێدوانەی سۆیڵوی رەت یان پشتڕاست نەکردۆتەوە.