نوچەنێت-دەیلی دوز
سەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکرات دەڵێت، پرسی کورد لە ئەجێندای هیچ یەک لە ولآتانی گەورەی جیهان و تەنانەت رژێمی بەشار ئەسەدا نییە.
ساڵح موسلیم، سەرۆکی پێشووی پەیەدە دەشڵێت: هیچ کات بۆ گفتوگۆکانی جنێف و ئاستانا بانگهێشت نەکراون، ئەمە مانای وایە، کە کورد لە سوریا لە ئەجێندای هیچ وڵاتێکدا نییە.
ساڵح موسلیم، بە پێگەی دەیلی دوسی گوتووە، کە تورکیا هۆکار و رێگری سەرەکی بەشداری کوردە لە سەر مێزی دانوستان.
لەبارەی کۆنترۆڵکردنەوەی عەفرین لە لایەن پەیەدەوە، ساڵح موسلیم دەڵێت “بە رێگای سەربازی توانای گرتنەوەی عەفرینمان نییە، مەگەر ئەوەی، کە بە رێگای دیپلۆماسی هەوڵی بۆ بدەین”.
سەرۆکی پێشووی پەیەدە، تورکیا تۆمەتبار دەکات و دەشڵێت، لە ژێر ناوی دانانی ناوچەی ئارام، هەوڵی لەباربردنی ئەزموونی حکومڕانی رۆژئاوا دەدەن.
سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، موسلیم دەڵێت “ئەم بڕیارە بە پەلەیە، چونکە ئەمریکا هیچ کام لە ئامانجەکانی خۆی لە سوریا نەپێكاوە. موسلیم خەتیش دەکاتەوە، کە “ئەوان بۆ بەرگری لە خۆیان پێویستیان بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا هەیە”.
لە پەیوەندی لە گەڵ دانوستانی پەیەدە لە گەڵ رژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوویی ئەم پارتە دەڵێت “ئەوەی هەبووە یەکلایەنە بووە و خۆمان ویستومانە گفتوگۆ بکەین، بەڵام تاکوو ئێستا ئەم دانوستانانە هیچ ئەنجامێکی شایانی باسی نەبووە”.