نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت، پێویستە کەرکوک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت.
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر و سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: پێویستە کەرکوک لەلایەن هێزێکی نیشتمانییەوە بپارێزرێت، کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگەی عێراقی بکات.
سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر گوتی “کەرکوک بۆ کەرکوکییەکانە و بەشێکی گرنگی عێراقە، دەبێ ئێمەش پاڵپشتی لە پێکەوژیان و سەقامگیری شارەکە بکەین. دەبێ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە هەست بە ئارامی و ئاسایش بکەن، نابێ هێزەکان لایەنگریی بکەن”.