هێزێکی حەشدی شەعبی کەوتە بۆسەی داعشەوە

0

نوچەنێت

هەشتا چەکداری حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور کەوتنە بۆسەیەکی داعشەوە و ژمارەیەک کوژراو و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٦-٣-٢٠١٩، هەشتا چەکداری حەشدی شەعبی لەکاتی گەڕانەوەیان لە ئەرکدا کەوتوونەتە بۆسەیەکەوە و نزیکەی ١٠ چەکداری حەشد کوژراون و نزیکەی زیاتر لە ١٠ چەکدارێکی دیکەش برینداربوون.

رووداوەکە لە سنووری قەزای مەخموور بووە و دەستبەجێ هێزێکی زۆری حەشدی شەعبی ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە و کوژراو و بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوونەتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com