نوچەنێت
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەڵێت، گه‌ڕان و سۆراخكردن به دوای پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنه‌كان له ناوخۆی عێراق و سوریاش به‌رده‌وامه. دەشڵێت “بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە، پرۆژه‌یه‌كی ٣٥ خاڵی ئاماده كراوه”.
له په‌راوێزی شه‌شه‌مین دیداری سلێمانی جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: ناوی ٤٤ پێشمه‌رگه وه‌ك بێسه‌روشوێن یادداشت كراون و گه‌ڕان و سۆراخكردن به دوای پێشمه‌رگه بێسه‌روشوێنه‌كان له ناوخۆی عێراق و سوریاش به‌رده‌وامه و هیواشی خواست بتوانن به زیندوویی بیانگه‌ڕێننه‌وه ناو ماڵی خۆیان.
جەبار یاوەر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه ده‌كات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌یه‌كی ٣٥ خاڵی ئاماده كراوه. گوتیشی “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه و كار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه ده‌كات، كه له هه‌موویان گرنگتر یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یه”.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاشكراشی كرد، له رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتیش، یه‌كێك له خاڵه‌كان، پرسی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌یه.