نوچەنێت-فارس
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، کە سەردانی تارانی کردووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦ی مارس، لە گەڵ ئەمینداری ئەنجومەنی بالآی ئاسایشی نیشتمانی ئێران کۆدەبێتەوە.
محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڵ عەلی شەمخانی، سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی باڵای نیشتمانی ئێران کۆبێتەوە.
لەم دیدارەی نێوان حەلبوسی و شەمخانی، دوو لایەن سەربارەت بە کۆمەڵێک پرسی ناوچەیی و هەروەها پەیوەندیەکانی تاران و بەغدا گفتوگۆ دەکەن.
بڕیارە حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ڕوژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی بەغدا بکات.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، قەیرانی ئابوری ئێران، هۆکارێكی سەردانەکەی ڕوحانییە بۆ بەغدا.