نوچەنێت-الفرات
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێڕان سەردانی سوریا دەکات.
جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، بەم زووانە سەردانی سوریا دەکات.
یاریدەدەری زەریف، لە تویتێکدا ئەم هەواڵەی ڕایگەیاندووە. ئەم سەردانە هاوکاتە لە گەڵ سەردانەکەی حەسەن ڕوحانی بۆ عێراق، کە بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
حسێن قەریبی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتەکەی جەخت لە سەر چەند خاڵ دەکاتەوە، کە عێراق و ئێران، پەیوەندی ستراتیژییان هەیە، پەیوەندیەکانمان لە گەڵ عێراق دژ بە هیچ لایەنێک نییە، هیچ کات هەوڵمان نەداوە سعودیە لە سەر نەخشە بسڕێنەوە.
جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو دوای ئەوەی، کە بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی بەعسی سوریا، سەردانی ئێرانی کرد، زەریف دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند. دواتر وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، کە پێشوەختە ئاگاداری ئەم سەردانەی ئەسەد نەبووە.
بەشار ئەسەد، لە میانی سەردانەکەی لە گەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران، لەوانەی عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، کۆبووەوە.