کۆنگرێـس پلانێـکی هێـرشـکردنی تـرەمپ بـۆ سەر وڵاتێـک ئاشـکرا دەکـات

0

نوچەنێت-واشنتۆن پۆست

پلانی قەدەغەکردنی ئەگەری هێرشی سەربازی ئیدارەی ترەمپ بۆ سەر ئێڕان لە کۆنگرێسی ئەمریکا تاووتوێ دەکرێ.

تام یوداڵ، سیناتۆری دیموکراتەکان لە ئەیالەتی نیۆ مەکزیکۆ و ریچارد دوربین، سیناتۆری ئەیالەتی ئیلینویز، لە یاداشتێکدا، کە لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاو بۆتەوە، باس لە ئامادەکردنی پلانێک بۆ رێگریکردن لە هێڕشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەکەن.

ئەم دوو سیناتۆرە ئەمریکیە، لەگەڵ ئەوەی، کە جەختیان کردۆتە سەر سیاسەتی تێکدەرانەی ئێران و پاڵپشتیکردنی گروپە تیرۆریستیەکان، هاوکات دەڵێن “ئێران تاکوو ئێستا پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمی بووە”.

دوربین و یوداڵ دەشڵێن “هیچ بەڵگەیەک، کە سەلمێنەری پەیوەندی نێوان ئێران و تۆڕی قاعیدە بێت، بوونی نییە”.

پلانی ئەم دوو سیناتۆرە ئەمریکیە، لە ژێر ناوی یاسای رێگرتن لە شەڕی دژ بە ئێران دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com