نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دەڵێت، میلیشیای نوجه‌بای عێراقی و سه‌رۆكه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌كره‌م كه‌عبی، خسته لیستی تیرۆره‌وه.
لە ساڵی ٢٠١٣، به پشتیوانی راسته‌وخۆی تاران، ئه‌كره‌م كه‌عبی، میلیشیای نوجه‌بای دامه‌زراندووه، هاوكات له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقیشه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت، بەڵام ملكه‌چی بڕیاره‌كانی به‌غدا نابێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ماڵ و سامان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و ملیشیایه‌ی بلۆككردووه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش بۆ وشكردنی ئه‌و ده‌رامه‌تانه‌یه، كه ملیشیاكه بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌كاریده‌هێنێت.
هاوكات به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مریكا و ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌عبی قه‌ده‌غه‌كراوه.