نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
دوای ئەوەی، کە بەریتانیا ڕایگەیاند، کە حزبوڵڵای لوبنان وەک گروپێکی تیرۆریستی دەناسێنێ، لە ئێستادا ریاز پێشوازی خۆی لەم بڕیارەی لەندەن دەخاتەڕوو.
حکومەتی سعودیە، چەند ڕۆژ دوای بڕیاری بەریتانیا، دەربارەی بە تیرۆریست ناساندنی حزبوڵڵای لوبنان، هەڵوێستی خۆی خستەڕوو.
گوتەبێژێکی دەوڵەتی سعودیە، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی مارس، گوتی: بڕیاری بەریتانیا رێک بە ئاراستەی هەڵوێستی سعودیەیە لەبارەی حزبوڵڵای لوبنان و باڵی سیاسی و سەربازی ئەم گروپە.
ئەم بەرپرسەی سعودیە هەروەها دەڵێت “هیوادارین وڵاتانی دیکەش هەڵوێستی هاوشێوەی بەریتانیا بگرنە بەر، چونکە لە ڕوانگەی ریازەوە، حزبوڵڵای لوبنان، رۆڵی سەرەکی لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە هەیە”.
زۆریەک لە ولاتانی عەرەبی بە تایبەت وڵاتانی کەنداو، لە ساڵی ٢٠١٧ حزبوڵڵای لوبنانیان خستە لیستی گروپە تیرۆریستییەکانەوە.
یەکێتی ئەوروپا، تەنها باڵی سەربازی ئەم گروپەی خستۆتە لیستی رەشەوە.