نوچەنێت-ئاژانسەکان
بەرپرسانی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیل ئاشكرای دەکەن، کە پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگری موشەکی ئەمریکا، کە بە تاد دەناسرێتەوە، بۆ یەکەمین جار لە سەر خاکی ئیسرائیل جێگیر کرا.
گوتەبێژی فەرماندەیی سوپای ئەمریکا لەم بارەوە دەڵێت: دامەزراندنی سیستەمی دژە موشەکی تاد، بە ئامانجی تاقیکردنەوەی توانای موشەکی ئەمریکا و جێگیرکردنی لە سەرتاسەری جیهانە.
بنیامین نەتانیاهۆ، ڕادەستکردنی سیستەمی تاد، وەک نیشانەی پابەندبوونی ئەمریکا بە ئاسایشی ئیسرائیل وەسف کردووە.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، کە شەڕی ساردی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە پەرەسەندندایە و تا دێ گرژیەکانی نێوانیان قووڵتر دەبێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رۆژی رابردوو ڕایگەیاند “رێککەوتنی ٩٦٤ ملیۆن دۆلاری بۆ فرۆشتنی سیستەمی بەرگری تاد بە سعودیەی رادەستی کۆمپانیای لاکهید مارتین کردووە.
بەم پێیە، پێشکەوتووترین سیستەمی بەرگری موشەکی ئەمریکا، لە سەر خاکی ئێسرائیل و سعودیە جێگیر دەکرێ، کە وەک دژەکانی ئێران دەناسرێنەوە.