هەدەپە: بار دەکەین بۆ باشور

0

نوچەنێت-هەواڵنێری دیموکرات هابێر

گوتەبێژی هەدەپە، بەرامبەر بە لێدوانەکانی سەرۆککۆماری تورکیا هەڵوێستی وەرگرت.

ساەوخان ئولوچ، گوتەبێژی هەدەپە، لە وەڵامی لێدوانەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، بە تەوسەوە ڕایگەیاند: ئێمە جانتاکانمان پێچاوەتەوە، بلیتمان وەرگرتووە، بە ملیۆنان دەنگدەر بار دەکەین بۆ باشوری کوردستان.

گوتەبێژی هەدەپە دەشڵێت “ئەگەر چی ئەم قسانە بە تەوسەوە دەکەم، بەڵام بە ڕاستی گوتەکانی ئەردۆغان جێی شەرمەزارییە. دەبێ بە حاڵی وڵاتێک بگرین، کە سەرۆککۆمارەکەی بە پارتێک، کە شەش ملیۆن دەنگدەرەی هەیە،  دەڵێت دەبێ بار بکەن. ئەمە سووکایەتیی کردنە و بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت”.

ئولوچ هەروەها دەڵێت، ئەردۆغان بە شێوەیەکی ئامانجدار، قسە لە بارەی ناوچەکانی قەرەدنیز دەکات، ئامانجی ئەردۆغان ئەوەیە، کە تورکە دەمارگرژەکان بەربداتە گیانی کوردەکان و ناکۆکی لە نێوانیان دروست بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com