نوچەنێت-ئاژانسەکان
گوتەبێژی سوپای پاکستان دەڵێت، سەرباری هەموو هەوڵەکانیان بۆ ئاگربەست، هێزەکانی سەر بە سوپای هیند، خاڵە سنووریەکانی ئێمە دەکەنە ئامانج، هەر بۆیە ناچارین وەڵامیان بدەینەوە.
ئاسف غەفور، گوتەبێژی سوپای پاکستان دەشڵێت “هێرشەکانی سوپای هێند بۆ سەر خاڵە سنووریەکان، بە خەستی بەردەوامە”.
بە گوێرەی لێدوانی گوتەبێژی سوپای پاکستان، لە ئەنجامی ئەم هێرشانە، هیچ زیانێک بە دامەزراوە سەربازیەکانیان نەگەیشتووە، تەنها چەند خانوویەک تێكڕووخاوە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سەربازێکی پاکستانی گیانی لە دەستداوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانی گیانی بۆ سەر سەربازانی هیندی بڵاو نەبۆتەوە.
پاکستان و هیند، بۆ جاری چوارەمە، کە دەکەونە شەڕەوە.