مۆسکۆ: رێگە بە دەستوەردانی سەربازی نادەین

0

نوچە-سپۆتنیک

سەرۆکوەزیرانی روسیا بە ئاماژەدان بە گۆڕانکاریەکانی ڤەنزۆێلا  وقەیرانی ناوخۆیی ئەم وڵاتە، دەڵێت، مۆسکۆ رێگە لە دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لە کاروباری ڤەنزۆێلا دەگرێت و هەوڵەکانی خۆی بۆ دەستپێکردنی دانوستان لە نێوان دەوڵەتی کاراکاس و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە چڕ دەکاتەوە.

دیمێتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکوەزیرانی ڕوسیا جەخت دەکاتە سەر ئاشتی  وسەقامگیری لە ڤەنزۆێلا ورایدەگەیەنێت، تەنها بە رێگەی گفتوگۆ دەکرێ چارەسەرێک بۆ قەیرانی ئەم وڵاتە بدۆزرێتەوە.

سەرۆکوەزیرانی روسیا رەخنەی توندی لە رۆڵی ئەمریکا لە قەیرانی ڤەنزۆێلا گرتووە و، واشنتۆن بە پەرەپێدان بە ئاڵۆزیەکانی ئەم وڵاتە تۆمەتبار دەکات.

مێدیدێڤ ئەوەش ئاشکرادەکات، کە بە وردی چاودێری هەڵسوکەوتی ئەمریکا دەکەن و رێگە بە دەستوەردانی سەربازی واشنتۆن لە کاروباری  ڤەنزوێلا نادەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com