رێککەوتنی ستۆکهۆڵم هەڕەشەی لەسەرە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، لەبارەی هەڕەشەکانی سەر رێککەوتنی ستۆکهۆڵم هۆشداری دەدات.

جێرمی هەنت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، کە ئەمڕۆ بە سەردانێکی چاوەڕواننەکراو چووە شاری عەدەن، لە پەیامێکدا سەبارەت بە پەرەسەندنی شەڕ و بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان لایەنەکانی شەڕی ناوخۆی یەمەن هۆشداری دا.

لەم گرتە ڤیدیۆیەدا، جێرمی هەنت دەڵێت: یەکەم وەزیری دەرەوەی رۆژئاواییم، کە لە دوای دەستپێکی شەڕی ناوخۆی یەمەن، سەردانی ئەم وڵاتەم کردووە. هاتوومەتە ئێرە، چونکە دوایین دەرفەتە لە بەردەم ئاشتی، سەرباری ئەوەی، کە ٨٠ ڕۆژ لە رێککەوتنی ستۆکهۆڵم تێدەپەرێ، بەڵام دوولایەن ئامادە نەبوونە بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

هانت هەروەها دەڵێت “زۆر گرینگە، کە میلیشاکان و هێزە چەکدارەکان، بەندەری حەدیدە چۆڵ بکەن، ئەگەر ئەمە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ڕوونەدات، پێدەچێ رێککەوتنی ستۆکهۆڵم لەناو بچێت، ٢٠ ملیۆن یەمەنی مەترسی قاتوقڕییان لە سەرە و هەر ئێستاش ٨٠ هەزار منداڵ بە هۆی برسیەتی گیانیان لە دەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com