بەحرێن: تاران نوێنەرایەتی تیرۆریزمی دەوڵەتی دەکات

0

نوچەنێت-سکای نیوز

وەزیری دەرەوەی بەحرێن دەڵێت، ئێران و قەتەر، بە هاوبەشی هەوڵی پشتیوانی کردنی گروپە تیرۆریستیەکان دەدەن.

«شیخ خالد بن احمد آل خلیفه»، وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی سکای نیوزی عەرەبی دەڵێت: قەتەر سیاسەتی خۆی نەگۆڕیوە و هیچ هەڵوێستێکی نییە تاکوو بگوترێ لە بەرەی دژە تیرۆر دایە.

وەزیری دەرەوەی بەحرێن، ئێرانیش تۆمەتبار دەکات و دەڵێت، ئێران نوێنەرایتەی تیرۆریزمی دەوڵەتی دەکات.

بە گوتەی وەزیری دەرەوەی بەحرێن، وڵاتانی ئیسلامی پەیامێکی ڕوونیان ئاراستەی ئێران کردووە و تاران دەبێ کۆتایی بە پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم، تایفەگەری و شەڕی فیرقەیی بێنی.

سەبارەت بە داوای وڵاتانی عەرەبی لە تاران، ئەم وەزیرەی بەحرێن دەڵێت “داوای ئێمە لە ئێران ڕوونە، هیوادارین پەیامەکەمان بگات، ئێران دەبێ کۆتایی بە سیاسەتی پشتیوانی کردنی تیرۆریزم بهێنێ”.

«شیخ خالد بن احمد آل خلیفه»، هەروەها ئیخوانەکانی وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی تیرۆریزم وەسف کرد لە ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com