نوچە-جیرۆزالیم پۆست
پێگەی ئیسرائیلی جیرۆزالیم پۆست، زانیاری گرنگی لە بارەی جێگیرکردنی هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان لە سنووری بەرزاییەکانی جۆلان بڵاو کردۆتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی جیرۆزالیم پۆست، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل ڕایگەیاندووە سوپای سوریا رێگەی بە هێزەکانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان داوە، کە لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل جێگیر بن. ئەمەش مەترسییەکی جیدییە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل.
دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە شەڕی ٨ ساڵەی سوریا ماندوو بوونە، هەر بۆیە دەیانهەوێ بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی خۆیان، بەڵام لایەن ئێرانەوە ناچار کراون کە لە بەرەکانی شەڕ بمێننەوە.
جیرۆزالیم، پۆستی ئاشکراشی کردووە ئێران یەکەیەکی سەربازی پێكهاتوو لە بەرپرسانی سەربازی ئێران و ئەندامانی حزبوڵڵا، حەشدی شەعبی عێراق وشیعەکانی ئەفغانستان لە ناوچەی جەزریل هەڵکەوتوو لە بەرزاییەکانی جۆلان جێگیر کردووە تاکو چاودێری جموجۆڵی سەربازی ئسیرائیل بکەن.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، هێزەکانی ئێران و میلیشیا شیعەکان بە سەرکردایەتی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی، ناوچەکانی زاڵ بە سەر جۆلانیان کۆنتڕۆڵکردۆتەوە ولە ئێستادا لەوێ جێگر بوونە.