تورکیا پێشنیارێکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە

0

نوچە-بلۆمبێرگ

پێگەیەکی ڕۆژئاوایی، لە سەر زاری دوو بەرپرسی باڵای تورکیا ڕایگەیاند، ئەنقەرە پێشنیاری ئەمریکای بۆ فرۆشتنی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریۆت رەتدکردۆتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر گوتوویەتی، ئەم وڵاتە بۆ کڕینی سیستمی پاتریۆت لە گەڵ لایەنی ئەمریکی لە دانوستاندایە.

دوای ناڕەزایی دەربڕینی ئەنقەرە، ئەمریکا بەڵێنی دابوو کە بە زووترین کات فڕۆکەیەک لەم سیستمە بەرگرییە ڕادەستی ئەنقەرە بکات.

لە لایەکی دیکەوە واشنتۆن هۆشداری داوەتە ئەنقەرە و رایگەیاندووە، لە ئەگەری کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ی روسی لە لایەن تورکیاوە، ئەمریکا ئامادە نابێ سیستمی پاتریۆت بەم وڵاتە بفرۆشێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com