نوچەنێت: ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمەریکا، دان بە شکستی سیاسەتی ئەمەریکا لە سووریا و عێراق دەنێت و دەڵێت کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بگەڕێنەوە.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی هەواڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسی Conservative Political Action، ترەمپ ماوەی دوو کاتژمێر قسەی کرد و رایگەیاند: لە دوو رۆژی داهاتوو داعش لە سوریا بە تەواوی تێکدەشکێندرێت و سوپای ئەمەریکاش جیا لە چەند سەربازێک دەکشێتەوە.
سەبارەت بە سیاسەتی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق ترەمپ دەڵێت “ئێمە بۆ چوار مانگ چووینە سوریا، کەچی پێنج ساڵە لەوێین، ئەمە مایەی پێکەنینە”.
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش ئاماژەی بەوەدا، کە “دوای خەرجکردنی حەوت تریلیۆن دۆلار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناتوانین بە فڕۆکە لە عێراق بنیشینەوە ئەگەر گڵۆپی فڕۆکەکە رۆشن بن. ئیدی کاتی ئەوەیە سەربازەکانمان بێنە ماڵەوە و کۆتایی بە جەنگە بێ کۆتاکان بێنین و هەوڵی باشتر کردنی ژێرخانی ئەمەریکا بدەین”.