نوچە-رۆیتەرز
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە،٢ی مارس ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداری لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق خستە ڕوو.
چاوش ئۆغڵو لە میانەی دیداری لە گەڵ نوینەرانی کۆمەڵگای مەدەنی و بازرگانانی تورکیا گوتی، عێراق بەو تایبەتمەندیانەی کە هەیەتی دەتوانێ بژارەدەیەکی باش بێت بۆ تورکیا، لەم ڕووەوە پەرە بە پەیوەندییە بازرگانیەکانمان لە گەڵ بەغدا دەدەین.
بە گوتەی چاوش ئۆغڵو، ئەنقەرە لە پلانیدایە کە قەبارەی بازرگانی خۆی لە گەڵ عێراق لە ١٠ ملیار دۆلارەوە تا ئاستی ١٠٠ ملیار دۆلار بەرز بکاتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشكرای کرد، دەیانەوێ خاڵی سنوری نوێ لە گەڵ عێراق بکەنەوە.
هاوکات ئامادەیی ئەنقەرەی بۆ پێشکەش کردنی پاکێجێکی یارمەتی بە بڕی ٥ ملیار دۆلار بۆ بەغدا، خستە روو.