نوچەنێت
وادەی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بەغدای پایتەختی عێراق، ئاشکرا دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 1-3-2019، ئاژانسی (تەنسیم)ی ئێرانی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردەوە، کە حەسەن رۆحانیی سەرۆک کۆماری ئێران رۆژی 11-3-2019، سەردانی بەغدا دەکات.
هەروەک سەرچاوەکانی ئەو ئاژانسە ئاماژەیان پێ کردووە، حەسەن رۆحانی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و تاران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە