مۆسکۆ دژی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش دەوەستێتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، دژی رەشنووسی بڕیاری پێشنیارکراوی ئەمریکا لە بارەی ڤەنزۆێلا دەوەستێتەوە، کە بڕیارە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆی لە سەر بکرێت.

ماریا زاخارڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا جەخت دەکاتەوە، کە مۆسکۆ پاڵشتی بڕیاری پێشنیاری ئەمریکا سەبارەت بە ڤەنزۆێلا ناکات.

بە گوتەی زاخارڤا، ئەمریکا لە هەوڵی تۆڵەکردنەوەیە و رەشنووسی ئەو بڕیارەش، کە پێشنیاری کردووە تێکەڵێکە لە پۆپۆلیزم و تۆمەتبارکردن؛ بێ گومان مۆسکۆ پشتیوانی لێ ناکات.

مۆسکۆ، لەبارەی هەر جۆرە دەستوەردانێکی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی ڤەنزۆێلا، هۆشداری داوەتە واشنتۆن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com