بەغدا هۆکاری بایکۆتکردنی کۆنفرانسی وۆرشۆی ئاشكرا دەکات

0

نوچەنێت-النشرە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند، بەغدا دژ بە هەر جۆرە سیاسەتێکی جەمسەربەندییە لە ناوچەکە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لەم بەیانەدا هۆکاری بەشدارینەکردنی لە کۆنفرانسی وۆرشۆ ئاشكرا دەکات و ڕایگەیاندووە، بە هۆکاری ڕوون نەبوونی بەرنامەکان، بەغدا لە گەڵ جەمسەربەندی لە سیاسەتی ناوچەیی نییە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەغدا خوازیاری سیاسەتی بەهێزکردن و پەروپێدان بە پەیوەندیەکانیەتی لە گەڵ هەموو لایەنەکان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق هەروەها دەڵێت: سیاسەتی جەمسەربەندی ناوچەیی نابێتە هۆی پێکهێنانی متمانە.

بەغدا هەروەها جەخت لە سەر پێکهێنانی هاوپەیمانی ستراتیژی لە گەڵ لایەنە دەرەکیەکان دەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com