نوچەنێت-رۆیتەرز
سەرۆکی فەرەنسا هۆشداری دەداتە بەریتانیا و دەڵێت، بە مەرجێک پشتیوانی لە درێژکردنەوەی ماوەی گفتوگۆکانی پەیوەست بە برێگزیت دەکەین، کە پاساو هەڵگر بێت.
ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت: تەنها لە حاڵەتێکدا پشتیوانی لە درێژکردنەوەی گفتگوۆکانی برێگزیت دەکەین، کە بەریتانیا هۆکارێکی گونجاو و ئاشکرای لە بەردەستدا بێت.
ماکرۆن لە میانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا، گوتیشی “ئەگەر ڕوانگەیەکی گونجاو بە نیسبەت درێژکردنەوەی گفتوگۆکانی برێگزیت لە ئارادانەبێ، بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین وەکو یەکێتی ئەوروپا پشتیوانی لێ بکەین”.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە لەندەن بڕیارە ٢٩ی مارس، بە یەکجاری لە یەکێتی ئەوروپا جیا بێتەوە. بەڵام بەریتانیا تاکوو ئێستا سەبارەت بە چۆنیەتی دەرچوون و چۆنیەتی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئەم یەکێتییە نەگەیشتۆتە رێککەوتن.