ترەمپ و کیم نەگەیشتنە رێککەوتن

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، بەبێ ئەوەی بگەنە رێککەوتن، شوێنی دیدارەکەیان جێهێشت.

سارا سەندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٨ی فێبریوەری ڕایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆن ئون، دوای کۆبوونەوەی دووەمیان لە پایتەختی ڤیێتنام، نەگەیشتنە رێککەوتن.

لە بەیانی کۆشکی سپیدا هاتووە: دیدارەکانی سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور، بنیاتنەر و ئەرێنی بووە، بەڵام سەبارەت بە پرسە سەرەکیەکانی، تاکوو ئێستا رێککەوتنیان نەکردووە.

سەرۆکی کۆریا باکور، لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ڕادەی متمانەکردنی بە سەرۆکی ئەمریکا گوتی “جارێ زووە لەم بارەوە بڕیار بدەین، ناڵێم رەشبینیم، بەڵام هەستێکی باشم هەیە، پێم وایە ئەم دیدارە دەستکەوتی باشی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com