نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا
ئەنجومەنی ئاسایشی ڤەنزۆێڵا لە بارەی دۆخی قەیراناوی ئەم وڵاتە کۆبووەوە.
لەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڤەنزۆێلادا، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، خوازیاری ئەنجامدانی دیدار و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی سەرۆکی وڵاتەکەی بوو لە گەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی.
خۆرخە ئاریزا، وەزیری دەرەوەی ڤەنزۆێلا پێشنیاری کردووە، کە نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەزۆێلا، لە گەڵ دۆناڵذ ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە شێوەی ڕاستەوخۆ دیدارێک ئەنجام بدات.
ئەمریکا و ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکای لاتین، خوان گوایدۆ، رابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزۆێلایان وەک سەرۆکی ئەم وڵاتە بە فەرمی ناسیوە، هاوکات داوایان لە مادۆرۆ کردووە، کە لە دەسەڵات دوور بکەوێتەوە.