نوچەنێت-هائارتێز
رۆژنامەی ئیسرائیلی هائارتێز، لە راپۆرتێکدا زانیاری نوێ لە بارەی بەرنامەی موشەکی حزبوڵڵای لوبنان بڵاو دەکاتەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هائارتێز، ئێران ئامێردەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرنامەی موشەکی و رۆکێتەکانی حزبوڵڵای لوبنان بە رێگەی جانتای دەستیەوە بۆ ئەم رێکخراوە ڕەوانە دەکات.
ئەم پێگە ئیسرائیلیە ڕاشیگەیاندووە، کە ئێران ئامێڕەکانی جبەخانەی موشەکی حزبوڵڵای لوبنان، بە رێگەی خاکی سوریا رادەستی حزبوڵڵای لوبنان دەکات.
ئێڕان لە هەوڵدایە پەرە بە بەرنامەی موشەکی زلزال ٢ بدات، کە مەوداوی ٢٠٠ کیلۆمەتر دەپێون.
بە گوێڕەی دەزگا هەواڵگریەکانی ئیسرائیل، حزبوڵڵای لوبنان، خاوەنی ١٤ هەزار موشەکی لەم بابەتەیە.