نوچەنێت: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ فڕۆكەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەندین حەشارگەی داعش لە دەورووبەری كەركوك بۆردوومان کرد.
بەگوێرەی زانیاریەکان، فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان چوار ئامانجی چەكدارانی داعشیان لە باشوور و رۆژئاوای پارێزگای كەركوك بۆردوومان كرد و چەندین حەشارگە تەقێنراونەتەوە و ژمارەیەك چەكداری رێكخراوەكەش كوژراون.
هەروەها لەم ماوەی دواییدا ھێزەكانی عێراق بە ھاوكاری فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان، چەندین پرۆسەی سەربازییان لە پارێزگاكانی، كەركوك، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و نەینەوا دەستپێكردووە و ھێزێكی زۆریش لە ھێڵی سنووری لەگەڵ سوریا جێگیركراوە.