نوچەنێت-ئاژانسەکان
رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، راپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بە دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاو کردەوە.
رێکخراوی ئەمنستی، لە راپۆرتێکدا بە ناونیشانی ئاواڕدانەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٨، دەڵێت “دۆخی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکاریەکان لەم وڵاتە ڕووی لە زیادبوونە”.
ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی، پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران بە هۆشدارئامێز وەسف دەکات و لە یازدە بەشدا ئاماژەی بەم پێشێلکاریانە کردووە، بۆ وێنە: ئازادی ڕادەربڕین، بەکارهێنانی هێز و توندوتیژی، دەستگیرکردن و زیندانیکردن، سەرکوتی میدیاکان، ئەشکەنجە و رەفتاری بێ بەزەییانە، ئازادی بیروڕا و مەزهەب، هەڵاواردن لە دژی ژنان، هەڵاواردن بۆ سەر کەمینە ئەتنیکیەکان، مافی کرێکاران و سزای لەسێدارەدان.