نوچەنێت-سپۆتنیک
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە،٢٧ی فێبریوەری، سەرۆکانی روسیا و ئیسرائیل، لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیک لەم بارەوە ڕایگەیاند، کە ئەمڕۆ هەر یەک لە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە مۆسکۆ دیدار و گفتوگۆ ئەنجام دەدەن.
بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیکی روسیا، دوو لایەن لەم دیدارەدا سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە دوو وڵات و هەروەها کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی کۆدەبنەوە.
پێدەچێ وەک دیدارەکانی ڕابردوو، نەتانیاهۆ بیهەوێ لە بارەی سیاسەتی ئێران لە سوریا، لە گەڵ پوتین گفتوگۆ بکات.