نوچەنێت-سپۆتنیک
مۆسکۆ و دیمەشق، بە هاوبەشی داوایەن لە ئەمریکا کردووە، کە هێزەکانی خۆی لە سوریا بکشێنێتەوە.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسی، لە هەواڵێکی بەپەلە ڕایگەیاند، کە روسیا و سوریا، بە هاوبەشی داوایان لە واشنتۆن کردووە پاشەکشە بە هێزەکانی لە سوریا بکات.
بە گوێرەی داوای دوو لایەن، مۆسکۆ و دیمەشق پێداگری لە سەر کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا دەکەن لە سوریا.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکای لە سوریا دابوو، بەڵام دواجار ڕایگەیاند، کە ٤٠٠ کەس لە هیزەکانیان لە سوریا دەمێننەوە.