نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، ٢٥٠ دیلی داعشی عێراقییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا، ره‌تیكرده‌وه وڵاته‌كه‌ی داعشه دیله بیانییه‌كان وه‌ربگرێت و جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان ٢٥٠ داعشی عێراقییان وه‌رگرتووه‌تەوە، كە لە سوریا كەوتوونەتە دەست شەڕڤانانی ھەسەدە.
له‌باره‌ی خێزانه‌كانی چه‌كدارانی داعش، عەبدولمەهدی گوتی “به دوو شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرێت، هه‌ندێكیان ناچاركراون له‌گه‌ڵ داعش بڕۆن، ئه‌وانی دیكه‌ش به‌گوێره‌ی دۆخه‌كه‌یان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت”. ئاماژەی بەوەشدا “ئه‌وان پێشوازی له دیلە داعشه بیانییه‌كان ناكه‌ن، كه وڵاتەكانیان ره‌تیانكردوونه‌ته‌وه”.