تاڵیبان لە بارەی شەڕی دوو وڵات هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

رێکخراوی تاڵیبان بەرامبەر بە  ڕوودانی شەڕ لە نێوان هێزی ئاسمانی هیند و پاکستان هەڵوێستی وەرگرت.

زەبیحولڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە بارەی توندتربوونەوەی شەڕ و بەریەککەوتنی سەربازی لە نێوان پاکستان و هیند، ڕایگەیاند: ئەم رووداوە شویندانەری خراپ لە سەر پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستان دادەنێ.

موجاهید هەروەها داوای لە هیند کردووە، بەرامبەر بە پاکستان پشوودرێژ بێت. گوتیشی “هیند نابێ بەرژەوەندیەکانی پاکستان بکاتە ئامانج، بەردەوام بوونی ئەم دۆخە تێچوویەکی زۆری بەدواوە دەبێت”.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی فێبریوەری، ئاژانسەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، کە دوو فڕۆکەی شەڕکەری هیند لە لایەن پاکستانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا کەوتنە خوارەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com